At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلْيَضْحَكُوا۟ قَلِيلًۭا وَلْيَبْكُوا۟ كَثِيرًۭا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴾
“Let them, then, laugh a little - for they will weep a lot in return for what they have earned.”
[ فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا ] با له دونیادا كه‌م پێ بكه‌نن و زۆر بگرین، یان له قیامه‌تدا حاڵیان وایه زۆر ئه‌گرین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دۆزه‌خیه‌كان ده‌گرین تا فرمێسكه‌كانیان به روویاندا دێته خواره‌وه وه‌كو جۆگه‌له، تا فرمێسكیان وشك ده‌بێت ئه‌وجا خوێن ده‌ڕێژن، ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌شتى تیابێت تیایدا ده‌ڕوات) [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨٢) ] وه‌كو سزایه‌ك بۆ ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیادا ئه‌یانكرد له نیفاق و تاوان و سه‌رپێچی.