At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ سَيَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمْ إِذَا ٱنقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ لِتُعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمْ ۖ إِنَّهُمْ رِجْسٌۭ ۖ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴾
“When you will have returned to them, (O believers,] they will swear to you by God, [repeating their excuses,] with a view to your letting them be. Let them be, then: behold, they are loathsome, and hell is their goal in recompense for what they were wont to do.”
[ سَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ إِذَا انْقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له غه‌زاى ته‌بوك گه‌ڕایه‌وه ئه‌وانه‌ى كه دواكه‌وتبوون هاتن و بیانویان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خوارد كه هه‌شتاو چه‌ند كه‌سێك بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رووكه‌شیه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتن و به‌یعه‌تى پێدان و داواى لێخۆشبوونى بۆ كردن و نهێنیشیانى به خواى گه‌وره سپارد، خواى گه‌وره ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٩٥-٩٦)، ئه‌وان سوێندتان بۆ ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كاتێك كه له غه‌زاكه گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان [ لِتُعْرِضُوا عَنْهُمْ فَأَعْرِضُوا عَنْهُمْ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه پشتیان تێ بكه‌ن و لۆمه‌یان نه‌كه‌ن ئێوه پشتیان تێ بكه‌ن و وازیان لێ بێنن وه‌كو بێنرخى و بێڕێزى، چونكه ئه‌مانه نیه‌ت و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌یان پیسه [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٥) ] وه شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردیان وه له غه‌زا دواكه‌وتن وه نیفاقیان هه‌بوو.