At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًۭا وَنِفَاقًۭا وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا۟ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“[The hypocrites among] the bedouin are more tenacious in [their] refusal to acknowledge the truth and in [their] hypocrisy [than are settled people], and more liable to ignore the ordinances which God has bestowed from on high upon His Apostle - but God is all-knowing, wise.”
[ الْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا ] ئه‌عرابیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه دوور له شارن و ده‌شتنشینن ئه‌مانه كوفر‌و نیفاقیان سه‌ختتره چونكه دڵڕه‌قترو توندتر‌و دوورترن له‌وه‌ی كه كه‌لامی خوای گه‌وره ببیستن، هه‌ر بۆیه خواى گه‌وره سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانى له شار ناردووه‌و ئه‌عرابى نه‌بوونه [ وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ ] وه له پێشترن له‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌زانن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوورن له شار‌و شوێنی دابه‌زینی وه‌حیه‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٩٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.