At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلْأَعْرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغْرَمًۭا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“And among the bedouin there are such as regard all that they might spend [in God's cause] as a loss, and wait for misfortune to encompass you, [O believers: but] it is they whom evil fortune shall encompass - for God is all-hearing, all-knowing.”
[ وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ مَغْرَمًا ] وه له ناو ده‌شتنشینیشدا ئه‌وانه‌ی كه مونافیقن هه‌یانه ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبه‌خشێ له پێناو خواى گه‌وره وا ئه‌زانێ غه‌رامه كراوه‌و به‌زۆر لێی سه‌ندراوه چونكه ته‌نها بۆ ڕیای بووه [ وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ الدَّوَائِرَ ] وه چاوه‌ڕێیه كه ئێوه تێكبشكێن و توشى رووداو و به‌ڵا ببن [ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان چاوه‌ڕێن بۆ موسڵمانان به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌شكێته‌وه له دۆڕاندن و سزا‌و به‌ڵا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٩٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه به‌وه‌ی كه ئه‌یڵێن و ئه‌وه‌ی كه شاردوویانه‌ته‌وه.