Al-Balad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَا ٱقْتَحَمَ ٱلْعَقَبَةَ ﴾
“But he would not try to ascend the steep uphill road...”
بڕینى بەربەستەكان [ فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ (١١) ] بۆ ئەو بەربەستانە نابڕێت كە بوونەتە ڕێگر لە نێوان ئەم و گوێڕایەڵی و عیبادەتی خوای گەورەدا، كە بەربەست و ڕێگری یەكجار زۆر گەورە لەبەردەم مرۆڤدا هەن كە ڕێگرن لە تاعەت و عیبادەتی خوای گەورە ئەبێ ئەو بەربەستانە ببڕێت وە بگات بە تاعەت و عیبادەتی خوای گەورە لە هەواو ئارەزوو نەفس و شەیتان و خەڵكی خراپ .