Ash-Sharh • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ ﴾
“HAVE WE NOT opened up thy heart,”
سووره‌تی (شه‌رح) (واته: روونكردنه‌وه‌و كردنه‌وه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا دڵتمان نه‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌رگرێ و توانای هه‌ڵگرتنی باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له‌به‌ر كردنی وه‌حی و گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی هه‌بێ، واته: سینگتمان كرده‌وه‌و فراوان و ڕووناكمان كرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و شتانه، وه چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سینگی كراوه‌و فراوان و ڕووناك بووه، شهریعهتهكهیشی به‌هه‌مان شێوه شه‌ریعه‌تێكی فراوان و سووك و ئاسانه و هیچ باری قورس و گرانی تیادا نیه، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی كردنه‌وه‌ی سینگ ئه‌وه بووه كه دوو مه‌لائیكه‌ت هاتوونه‌و سینگی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - له‌ت كردووه‌و هه‌رچی ڕق و كینه‌و شتێك هه‌بێ له دڵیدا ده‌ریان كردووه‌و فڕێیان داوه‌و به ئاوی زه‌مزه‌م دڵیان شوشتۆته‌وه‌و پڕیان كردووه له ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانی و كردوویانه‌ته‌وه جێی خۆی.