Ash-Sharh • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ ﴾
“And [have We not] raised thee high in dignity?”
{به‌رز كردنه‌وه‌ى ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ (٤) ] وه ناو و یادی تۆمان به‌رز ڕاگرتووه له دونیا‌و قیامه‌تدا، به‌وه‌ی كه له هه‌ر شوێنێك ناوی خوای گه‌وره بهێنرێ ناوی تۆش ئه‌هێنرێ، وه هیچ كه‌سێك موسڵمان نابێ و به موسڵمان دانانرێ هه‌ر چه‌نده بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) تا نه‌ڵێ: (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) وه ڕۆژانه پێنج جار بانگ ئه‌درێ و له‌گه‌ڵ (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) بانگده‌ر (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) ئه‌ڵێت، وه هیچ وتاربێژێك نیه كه وتار بدات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا دێنێ - صلی الله علیه وسلم - ، وه هیچ كه‌سێك نیه نوێژ بكات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ، یاخود خوای گه‌وره ناوی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - به‌رز ڕاگرتووه به‌وه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشى باسی كردووه‌و به‌ڵێن و په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - خۆیشیان ئیمانی پێ بێنن و شوێنی بكه‌ون وه فه‌رمانیش بكه‌ن به ئوممه‌ته‌كانیان هه‌ر كاتێك گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئیمانی پێ بێنن.