Ash-Sharh • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا ﴾
“verily, with every hardship comes ease!”
[ إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (٦) ] دیسانه‌وه به دڵنیایی له‌گه‌ڵ هه‌موو قورسی و گرانی و ته‌سكی و تهنگییهكدا سووكی و ئاسانی و ده‌رووی خێر هه‌یه، لێره‌دا یه‌ك جار خوای گه‌وره باسی عوسری كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عوسرهكه هه‌ردووكی (ئه‌لیف و لامی) پێوه‌یه (مه‌عریفه)یه یه‌ك عوسره، به‌ڵام یوسرهكه (نه‌كیره)یه دوو دانه‌یه، بۆیه هیچ كاتێك یه‌ك عوسرو ته‌نگانه زاڵ نابێ به‌سه‌ر دوو سووكی و ئاسانیدا، دوو جار خوای گه‌وره باسی سووكی و ئاسانى كردووه یه‌كجار باسی ته‌نگانه‌ی كردووه، بۆیه مرۆڤی ئیماندار ئه‌بێ گه‌شبین و ئارامگر بێت، وه ره‌شبین و بێ ئومێد نه‌بێ له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، وه هه‌میشه خوای گه‌وره ده‌رووی خێر ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارامگر بێ.