Al-Alaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱقْرَأْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلَّذِى خَلَقَ ﴾
“READ in the name of thy Sustainer, who has-”
سووره‌تی (عه‌له‌ق) (واته: دڵۆپه خوێنێكى مه‌یوو) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته {یه‌كه‌م سووره‌ت كه له قورئانى پیرۆز دابه‌زى} ئه‌مه یه‌كه‌م سووره‌ته هاتۆته خواره‌وه له قورئانی پیرۆز، وه پێنج ئایه‌تی سه‌ره‌تا له ئه‌شكه‌وتى (حیرا‌ء) دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تا خه‌وی ده‌بینی وه خه‌وه‌كانی هه‌مووی ئه‌هاته جێ و خه‌وی ڕاستبوو، پاشان پێی خۆش‌بوو بچێته ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء ) له‌وێ ئه‌مایه‌وه بۆ عیباده‌ت، ڕۆژێك له‌وێ بوو جبریل هات و پێی فه‌رموو، بخوێنه، ئه‌میش وتی: من خوێنده‌وار نیم، تا پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - گوشییه خۆیه‌وه تا ماندووی كرد پاشان به‌ریدا سێ جار هه‌ر ئه‌یفه‌رموو: بخوێنه ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: من خوێنده‌وار نیم، دوای ئه‌وه له سێیه‌م جاردا پێی فه‌رموو: (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) تا (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) ئه‌مه سه‌ره‌تا ئه‌م پێنج ئایه‌ته هاته خواره‌وه، واته: یه‌كه‌م ئایه‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه ئه‌م پێنج ئایه‌ته‌یه، پاشان هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ لای خه‌دیجه (خوای لێ ڕازی بێ) ترسا‌و فه‌رمووی: دامپۆشن، دایان پۆشی تا ترسه‌كه‌ی نه‌ما پاشان بردی بۆ لای (وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل) كه كه‌سێك بوو له‌سه‌ر دینی پاكی عیسا بوو - صلی الله علیه وسلم - وه بۆى گێڕایه‌وه، ئه‌ویش پێی وت: ئه‌مه ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌یه كه بۆ لای موسایش - صلی الله علیه وسلم - هاتووه وه‌حی بۆ هێناوه تۆیش بوویته به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، خۆزگه من گه‌نج و به‌هێز بوومایه كاتێك كه قه‌ومه‌كه‌ت ده‌رتئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتم بخستایه، فه‌رمووی: ئایا قه‌ومه‌كه‌م ده‌رم ئه‌كه‌ن؟ وتی: به‌ڵێ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه وه‌كو تۆ دینی هێنابێ ئیلا قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه، زۆری نه‌خایاند وه‌حی ماوه‌یه‌ك پچڕا‌و (وه‌ره‌قه)یش وه‌فاتی كرد بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {گرنگى و بایه‌خى خوێندن} [ اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بخوێنه به‌ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌ڕێزته‌وه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هه‌موو شتێكی دروست كردووه.