Al-Alaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ عَبْدًا إِذَا صَلَّىٰٓ ﴾
“a servant [of God] from praying?”
[ عَبْدًا إِذَا صَلَّى (١٠) ] له به‌نده‌یه‌ك كاتێك كه نوێژ ئه‌كات، ئه‌وه‌ی كه نه‌هی ئه‌كات (ئه‌بوجه‌هله) نه‌هی له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - كه له كه‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له كه‌عبه‌دا له پاڵ مه‌قامی ئیبراهیمدا له‌وێ نوێژی ئه‌كرد (ئه‌بوجه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر بێتوو محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ نوێژ بكات ئه‌بێ بچمه بان ملی و لێی بده‌م، هه‌ڕه‌شه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد‌و - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێم نه‌ووتیت جارێكی تر نه‌یه‌یته‌وه‌و لێره نوێژ نه‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌چی هه‌ڕه‌شه له من ئه‌كه‌ی كاتێك كه من له هه‌موو كه‌س پیاوانی نادیم زۆرتره‌و خه‌ڵكی زۆرم به‌دواوه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی تری دابه‌زاند، وتی: بانگی پیاوانی نادیه‌كه‌م بكه‌م، خوای گه‌وره فه‌رمووی: (فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (١٧) سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (١٨)) ئه‌و ئایه‌تانه دابه‌زی.