🕋 تفسير سورة القارعة
(Al-Qaria) • المصدر: KURD-TAFSIR-REBAR
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ الْقَارِعَةُ
📘 سووره‌تی (قاریعه) (واته: لێدانى سه‌خت)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[
الْقَارِعَةُ (١)
] (الْقَارِعَةُ) ناوێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، پێی وتراوه: (الْقَارِعَةُ) چونكه به ترسناكییه‌كانی له دڵ ئه‌دات، یاخود به سزا قورسه‌كانی له كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌دات.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ
📘 [
وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ (١٠)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- تۆ چوزانی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه چیه‌و چۆنه ؟ ئه‌مه بۆ به‌گه‌وره زانینه كه له توانای مرۆڤدا نیه.
نَارٌ حَامِيَةٌ
📘 [
نَارٌ حَامِيَةٌ (١١)
] ئاگرێكه له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و گڕو بڵێسه‌دایه -په‌نا به‌خوای گه‌وره- پێغه‌مبه‌ری خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئاگره‌ی ئێوه كه له دونیا ئه‌یكه‌نه‌وه به‌شێكه له حه‌فتا به‌شی ئاگری دۆزه‌خ)، واته: ئاگری دۆزه‌خ شه‌ست و نۆ جار تین و گڕو بڵێسه‌ی زیاتره له ئاگری دونیا -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، خوای گه‌وره بمانپارێزێ، والله اعلم.
مَا الْقَارِعَةُ
📘 [
مَا الْقَارِعَةُ (٢)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- تۆ چوزانی (قاریعه) چیه؟
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ
📘 [
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ (٣)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- تۆ چوزانی ئه‌و ڕۆژه چ ڕۆژێكه؟ بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌و به‌گه‌وره زانین و ترسناكی ئه‌و ڕۆژه‌یه.
يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ
📘 [
يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ (٤)
] ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كاتێك كه خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون هه‌ر یه‌كێك و به‌ڵایه‌كدا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ترسناكی دیمه‌ن و هه‌ڵوێست و مه‌وقیفه‌كه وه‌كو په‌پوله‌ی بڵاو وان، یاخود به‌شێوازێكی گشتی وه‌كو حه‌شه‌رات كه هه‌ر یه‌كیك به‌ڵایه‌كدا ئه‌ڕوات به‌و شێوازه بڵاو ئه‌بنه‌وه له جیاوازی و هاتن و چوون و سهرلێشێواندنیاندا كه نازانن به‌ره‌و كوێ بڕۆن.
وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ
📘 [
وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ (٥)
] وه شاخه‌كانیش له شوێنی خۆیان هه‌ڵئه‌كه‌ندرێن و وه‌كو سوفی شیكراوه‌یان لێ دێت و به هه‌وادا ئه‌ڕۆن.
فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ
📘 {دانانى ته‌رازوو كێشانى كرده‌وه‌ى مرۆڤ}
[
فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ (٦)
] له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی كرده‌وه‌كانیان بۆ ئه‌كێشرێ ئه‌وانه‌ی تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانیان قورس‌تر بێ
فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ
📘 [
فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ (٧)
] ئه‌وه له‌ناو به‌هه‌شتدا له ژیانێكدان كه لێى ڕازین و خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده ئه‌جرو پاداشتیان ئه‌داته‌وه و نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات.
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ
📘 [
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ (٨)
] به‌ڵام كه‌سێك كه تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێت و كرده‌وه خراپه‌كانی قورس‌تر بێت.
فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ
📘 [
فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (٩)
] ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر سه‌ری فڕێ ئه‌درێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، یاخود (أُمُّهُ) به‌مانای ده‌ماغ دێت، یاخود به‌مانای سه‌ر دێت، له‌سه‌ر ده‌ماغی و له‌سه‌ر سه‌رى فڕێ ئه‌درێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ر فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، یاخود سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سه (هاویه)یه، كه ناوێكه له ناوه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ، بۆیه پێی وتراوه: (هَاوِيَةٌ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) دایكی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێكی تر نیه كه بۆی بڕوات و په‌نای بۆ به‌رێ ته‌نها دۆزه‌خ هه‌یه كه بۆی ئه‌چێ بۆیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ) (هاویه)ش ئاگری دۆزه‌خه.