🕋 تفسير سورة الذاريات
(Adh-Dhariyat) • المصدر: KURD-TAFSIR-REBAR
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ وَالذَّارِيَاتِ ذَرْوًا
📘 سووره‌تی (ذاریات) (واته: بڵاوكه‌ره‌وه‌كان)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٦٠) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[
وَالذَّارِيَاتِ ذَرْوًا (١)
] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به با، كاتێك كه ئه‌و خۆڵه بڵاو ئه‌كاته‌وه.
قُتِلَ الْخَرَّاصُونَ
📘 [
قُتِلَ الْخَرَّاصُونَ (١٠)
] نه‌فره‌تی خوای گه‌وره له‌و كه‌سانه بێ كه گومانیان هه‌یه له به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی خوای گه‌وره‌و زیندووبوونه‌وه، یان ئه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و -
صلی الله علیه وسلم
- قورئانه‌كه‌ی خوای گه‌وره به درۆ ئه‌زانن.
الَّذِينَ هُمْ فِي غَمْرَةٍ سَاهُونَ
📘 [
الَّذِينَ هُمْ فِي غَمْرَةٍ سَاهُونَ (١١)
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كوفر‌و شه‌ریكدانان بۆ خوای گه‌وره له گوماندا ئه‌ژین وه بێ‌ئاگان له سزای خوای گه‌وره كه به‌ره‌و پیری ئه‌چن.
يَسْأَلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ الدِّينِ
📘 [
يَسْأَلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ الدِّينِ (١٢)
] وه پرسیار ئه‌كه‌ن وه‌كو گومان و به‌دوور زانین و به‌درۆ زانین و گاڵته‌جاڕی ئه‌ڵێن: كه‌ی ڕۆژی سزا دێت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه پێ ئه‌كه‌ن؟.
يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ
📘 [
يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ (١٣)
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كه ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سزا ده‌درێن و ده‌سووتێندرێن
ذُوقُوا فِتْنَتَكُمْ هَٰذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ
📘 [
ذُوقُوا فِتْنَتَكُمْ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (١٤)
] پێیان ئه‌ووترێ: سزاكه‌تان بچێژن ئا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئێوه خۆتان داواتان ئه‌كرد زوو بێت و په‌له‌تان تیایدا ئه‌كرد وه‌كو گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی كردن پێیان.
إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ
📘 {هه‌ندێك له سیفاتى موتته‌قى و خۆپارێزان}
[
إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (١٥)
] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه ئه‌وانه به دڵنیایی له‌ناو باخ و باخاتێكی زۆرى به‌هه‌شتدان كه ئاو به ژێریدا ئه‌ڕوات.
آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَٰلِكَ مُحْسِنِينَ
📘 [
آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ (١٦)
] ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره له‌ناو به‌هه‌شتدا پێیان ئه‌به‌خشێ وه‌ری ئه‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان له دونیادا كه‌سانێكی چاكه‌كار بوونه.
كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ
📘 [
كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (١٧)
] وه به شه‌ویش كه‌م ئه‌خه‌وتن به‌ڵكو زۆربه‌ی شه‌و نوێژیان ئه‌كرد، وه كه‌م جار هه‌بووه شه‌وێكیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ و تا به‌یانی بخه‌ون و نوێژی تیادا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئیلا نوێژیان تیادا كردووه [
وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨)
] وه شه‌ونوێژه‌كه‌یان درێژ ئه‌كرده‌وه تا به‌ره‌به‌یان له به‌ره‌به‌یانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی دوعا قه‌بوڵ بوون و لێخۆشبوونه له‌و كاته‌دا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره ئه‌كرد.
وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ
📘 [
وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨)
] وه شه‌ونوێژه‌كه‌یان درێژ ئه‌كرده‌وه تا به‌ره‌به‌یان له به‌ره‌به‌یانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی دوعا قه‌بوڵ بوون و لێخۆشبوونه له‌و كاته‌دا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره ئه‌كرد.
وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ
📘 [
وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (١٩)
] وه له ماڵیشیاندا حه‌قی ئه‌و كه‌سانه هه‌بووه كه داوا ئه‌كه‌ن له فه‌قیرو هه‌ژار كه خۆیان داوا ئه‌كه‌ن، وه مه‌حرومیش ئه‌وانه‌ن كه داوا ناكه‌ن و خه‌ڵك پێیان نازانێ، یان ئه‌وانه‌ن كه به‌ڵاو موسیبه‌تێكیان به‌سه‌ردا هاتووه سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌ماوه [
وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠)
] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بێت [
وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١)
] وه له نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن [
وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢)
] وه له ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه هه‌یه به‌هۆی باران بارینه‌وه، وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له (لوح المحفوظ) له ئاسمان نوسراوه.
فَالْحَامِلَاتِ وِقْرًا
📘 [
فَالْحَامِلَاتِ وِقْرًا (٢)
] وه سوێند ئه‌خوات به‌و هه‌ورانه كه باری قورسیان هه‌ڵگرتووه كه پڕن له ئاو.
وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ
📘 [
وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠)
] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بێت.
وَفِي أَنْفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ
📘 [
وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١)
] وه له نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ
📘 [
وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢)
] وه له ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه هه‌یه به‌هۆی باران بارینه‌وه، وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له (لوح المحفوظ) له ئاسمان نوسراوه.
فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنْطِقُونَ
📘 [
فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنْطِقُونَ (٢٣)
] وه سوێند بێت به په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌مه‌ی كه هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌ین له هاتنى رۆژى قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و پاداشت و سزا هه‌مووی حه‌قه وه‌كو چۆن ئێوه قسه ئه‌كه‌ن و هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ن و گومانتان تیایدا نیه.
هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ
📘 {هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی میوانه به‌ڕێزه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- }
[
هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ (٢٤)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی میوانه به‌ڕێزه‌كانی ئیبراهیمت -
صلی الله علیه وسلم
- پێ گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشته بوونه‌و به‌ڕێز بوونه، (خزمه‌ت كردنى میوان رۆژێك واجبه، س] رۆژیش سوننه‌ته، به گوێره‌ى توانا).
إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا ۖ قَالَ سَلَامٌ قَوْمٌ مُنْكَرُونَ
📘 [
إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا
] كاتێك كه چوونه ژووره‌وه سڵاویان له ئیبراهیم -
صلی الله علیه وسلم
- كرد [
قَالَ سَلَامٌ
] ئه‌میش به باشتر وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دانه‌وه [
قَوْمٌ مُنْكَرُونَ (٢٥)
] به‌ڵام فه‌رمووی: ئێوه كه‌سانێكی نه‌ناسراون من ناتانناسم، چونكه (جبریل و میكائیل و ئیسرافیل) له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌نجى زۆر جوان هاتن بۆ لاى.
فَرَاغَ إِلَىٰ أَهْلِهِ فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ
📘 [
فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاءَ بِعِجْلٍ سَمِينٍ (٢٦)
] به خێرایی و نهێنی چوو بۆ لای خێزانه‌كه‌ی وه چوو گوێلكێكی سووره‌وه‌كراو و برژاوی بۆ هێنان.
فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ
📘 [
فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ (٢٧)
] وه لێی نزیك كردنه‌وه‌و له‌به‌ر ده‌ستیاندا دایناو فه‌رمووی: ئایا ناخۆن؟ فه‌رموو بخۆن.
فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ۖ قَالُوا لَا تَخَفْ ۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ
📘 [
فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً
] وه كاتێك كه بینی ناخۆن هه‌ستی به ترس كرد لێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك نمه‌كی كه‌سێكی نه‌كردایه مانای وایه كه بۆ خێر نه‌هاتووه‌و بۆ شه‌ڕو خراپه هاتووه [
قَالُوا لَا تَخَفْ
] ئه‌وانیش كه زانیان لێیان ترسا، وتیان: مه‌ترسێ ئه‌ی ئیبراهیم -
صلی الله علیه وسلم
- [
وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ (٢٨)
] خۆیان پێ ناساند كه ئێمه مه‌لائیكه‌تین له‌لای خوای گه‌وره‌وه هاتووین وه موژده‌یان پێدا به منداڵێكی زانا كه ئیسحاق بوو.
فَأَقْبَلَتِ امْرَأَتُهُ فِي صَرَّةٍ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌ
📘 [
فَأَقْبَلَتِ امْرَأَتُهُ فِي صَرَّةٍ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌ (٢٩)
] خێزانه‌كه‌یشی له‌سه‌رسوڕماندا به قیژان و بانگ كردن و هاوار كردنه‌وه هات و دای به رووی خۆیداو وتی: من له گه‌نجیدا منداڵم نه‌بووه ئێستا چۆن له‌م ته‌مه‌نه پیرییه كه پیره‌ژنێكی نه‌زۆكم منداڵم ئه‌بێ، وتراوه ته‌مه‌نى(٩٠) یان (٩٩) ساڵ بووه، ته‌مه‌نى ئیبڕاهیم -
صلی الله علیه وسلم
- (١٠٠) یان (١٢٠) ساڵ بووه.
فَالْجَارِيَاتِ يُسْرًا
📘 [
فَالْجَارِيَاتِ يُسْرًا (٣)
] وه سوێند ئه‌خوات به‌و كه‌شتیانه‌ی كه به ئاسانی باری قورسیان له‌سه‌ر ده‌ریاكان هه‌ڵگرتووه.
قَالُوا كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ ۖ إِنَّهُ هُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ
📘 [
قَالُوا كَذَلِكِ قَالَ رَبُّكِ إِنَّهُ هُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ (٣٠)
] وتیان: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه كه پێمان وتى وه هه‌واڵمان پێدایت، وه خوای گه‌وره‌ش وای فه‌رمووه‌و سه‌رسام مه‌به، وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر خوایه‌كی كاربه‌جێ و زانایه‌و ئیشه‌كانی پڕه له حیكمه‌ت.
۞ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ
📘 [
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ (٣١)
] پاشان ئیبراهیم -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: ئه‌ی نێردراوانی خوای گه‌وره ئه‌ی كار‌و به‌سه‌رهاتی ئێوه چییه‌و بۆچی هاتوون؟
قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَىٰ قَوْمٍ مُجْرِمِينَ
📘 [
قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ مُجْرِمِينَ (٣٢)
] وتیان: ئێمه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره نێردراوین بۆ لای قه‌ومێكی زۆر تاوانبار كه قه‌ومی (لوط)ن.
لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ طِينٍ
📘 [
لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ طِينٍ (٣٣)
] تا له ئاسمانه‌وه به‌ردبارانیان بكه‌ین و به‌رد له قوڕی سووره‌وه‌كراو ببارێنین به‌سه‌ریاندا.
مُسَوَّمَةً عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ
📘 [
مُسَوَّمَةً عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ (٣٤)
] ئه‌و به‌ردانه هه‌مووی دیاریكراو و نیشانكراوه هه‌موو به‌ردێ ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی پێوه‌یه كه تێی ئه‌گرن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیادڕه‌ویان كردووه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچیدا.
فَأَخْرَجْنَا مَنْ كَانَ فِيهَا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ
📘 [
فَأَخْرَجْنَا مَنْ كَانَ فِيهَا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٣٥)
] ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدار بوون ئه‌وانه‌مان ده‌ركردو ڕزگارمان كردن.
فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ
📘 [
فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٣٦)
] نه‌مان بینی جگه له یه‌ك ماڵێكی موسڵمان هیچ موسڵمانێكی تری تیادا نه‌بووه كه ماڵه‌كه‌ی (لوط) بووه -
صلی الله علیه وسلم
-.
وَتَرَكْنَا فِيهَا آيَةً لِلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ
📘 [
وَتَرَكْنَا فِيهَا آيَةً لِلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٣٧)
] وه نیشانه‌یشمان به‌جێهێشت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سزای به ئێش و ئازاری خوای گه‌وره ئه‌ترسێن تا ئه‌م سزایه ببێته په‌ندو نیشانه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر، كه خواى گه‌وره شوێنه‌كه‌ى كردن به ده‌ریاچه‌یه‌كى بۆگه‌نى پیس.
وَفِي مُوسَىٰ إِذْ أَرْسَلْنَاهُ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ
📘 {له‌ناوبردنى فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانى}
[
وَفِي مُوسَى إِذْ أَرْسَلْنَاهُ إِلَى فِرْعَوْنَ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٣٨)
] وه له موسایشدا -
صلی الله علیه وسلم
- به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كاتێك ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكرا كه گۆچانه‌كه‌و ئه‌و نیشانانه‌ی تر بوون كه پێی بوو.
فَتَوَلَّىٰ بِرُكْنِهِ وَقَالَ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ
📘 [
فَتَوَلَّى بِرُكْنِهِ
] فیرعه‌ونیش پشتی تێكردو ڕۆیشت بۆ لای سه‌ربازو هێزه‌كانی و خۆى به‌وان به‌هێز كرد [
وَقَالَ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ (٣٩)
] بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خه‌ڵكى بشێوێنێ وتی: ئه‌م پیاوه واته: مو‌سا یان جادووگه‌ره یان شێته‌و تێكچووه.
فَالْمُقَسِّمَاتِ أَمْرًا
📘 [
فَالْمُقَسِّمَاتِ أَمْرًا (٤)
] وه سوێند ئه‌خوات به‌و فریشتانه‌ی كه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره دابه‌ش كردنى ڕزق و ڕۆزی به‌نده‌كانى پێ سپاردوون.
فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌ
📘 [
فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌ (٤٠)
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: خۆی و سه‌ربازه‌كانیمان برده‌وه‌و فڕێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، وه ئه‌و تا ڕۆژی قیامه‌ت لۆمه ئه‌كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه.
وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ
📘 {له‌ناوبردنى قه‌ومى هود پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
-}
[
وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ (٤١)
] وه قه‌ومی (عاد)یش به‌هه‌مان شێوه له‌وانیش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كاتێك كه بایه‌كی نه‌زۆكمان نارده سه‌ریان كه هیچ خێرێكی تیادا نه‌بووه، بایه‌ك نه‌بووه كه باران هه‌ڵگرێ، به‌ڵكو بۆ سزادان بووه.
مَا تَذَرُ مِنْ شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ
📘 [
مَا تَذَرُ مِنْ شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ (٤٢)
] به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا تێ نه‌ئه‌په‌ڕی ئیلا له‌ناوی ئه‌بردو تێكیئه‌شكاندو وه‌كو شتێكی ڕزیوی لێ ئه‌كرد.
وَفِي ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا حَتَّىٰ حِينٍ
📘 [
وَفِي ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا حَتَّى حِينٍ (٤٣)
] وه قه‌ومی (ثهمود)یش كاتێك كه پێمان وتن ژیان به‌سه‌ربه‌رن تا كاتێكی دیاریكراو كه كاتی له‌ناو چوونتانه.
فَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ وَهُمْ يَنْظُرُونَ
📘 [
فَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ
] ئه‌وانیش سه‌ركه‌شی و خۆبه‌گه‌وره‌زانیان كرد له فه‌رمانی خوای گه‌وره [
فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ وَهُمْ يَنْظُرُونَ (٤٤)
] ئه‌مانیش خوای گه‌وره سزا‌و ده‌نگێكی بۆ ناردن و له‌ناوی بردن و ئه‌وان ته‌ماشایان ئه‌كردو به‌چاوی خۆیان سزاكه‌یان بینی.
فَمَا اسْتَطَاعُوا مِنْ قِيَامٍ وَمَا كَانُوا مُنْتَصِرِينَ
📘 [
فَمَا اسْتَطَاعُوا مِنْ قِيَامٍ وَمَا كَانُوا مُنْتَصِرِينَ (٤٥)
] كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه هه‌ستنه‌وه‌و رابكه‌ن، وه كه‌سانێكیش نه‌بوو جگه له خۆیان بتوانێ سه‌ریان بخات و له سزای خوای گه‌وره بیانپارێزێ و قه‌ده‌غه‌یان بكات.
وَقَوْمَ نُوحٍ مِنْ قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ
📘 [
وَقَوْمَ نُوحٍ مِنْ قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٤٦)
] وه قه‌ومی نوحیشمان له پێش ئه‌ماندا له‌ناوبرد، به‌ڕاستی ئه‌مانیش قه‌ومێكی ده‌رچوو بوونه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ
📘 [
وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ
] وه ئاسمانیشمان دروست كردووه به‌هێزو توانا، (أَيْدٍ) جیاوازه له (يَدْ)، (يَدْ) واته: ده‌ست (أَيْدٍ) واته: به‌هێز [
وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (٤٧)
] وه ئێمه به‌رده‌وام فراوانی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و توانای فراوان كردنه‌وه‌مان هه‌یه‌و به‌رزمان كردۆته‌وه‌و به‌بێ كۆڵه‌كه رامانگرتووه.
وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ
📘 [
وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ (٤٨)
] وه زه‌ویشمان ڕاخستووه وه‌كو فه‌رش و ڕاخه‌ر بۆ دروستكراوه‌كان، كه باشترین ڕاخه‌ر ئێمه‌ین كه به‌م شێوازه ڕامانخستووه‌و وه‌كو بێشكه‌مان لێكردووه‌و كه‌سی تر ئه‌و توانایه‌ی نیه.
وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
📘 [
وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (٤٩)
] وه له هه‌موو شتێكیش جووتێكمان دروست كردووه به‌ڵكو ئێوه بیر بكه‌نه‌وه له تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌ
📘 [
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌ (٥)
] ئه‌مه وه‌ڵامى سوێند خواردنه‌كه‌یه: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێتان دراوه له مردن و زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه به دڵنیایی هه‌مووی ڕاسته‌و ڕوو ئه‌دات.
فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ ۖ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ
📘 [
فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥٠)
] وه ئێوه ڕاكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به ته‌وبه كردن، وه په‌ناى بۆ به‌رن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ترسێنه‌رێكی ئاشكرام بۆ ئێوه.
وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ
📘 [
وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥١)
] وه ئێوه له‌گه‌ڵ (الله)دا هیچ خوایه‌كی تر بڕیار مه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ترسێنه‌رێكی ئاشكرام بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆ خوا دانێن خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات و له‌ناوتان ئه‌بات.
كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ
📘 [
كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ (٥٢)
] به‌م شێوازه ئوممه‌تانى تریش هیچ كامێكیان پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌ڕۆیشتووه ئیلا وتوویانه ئه‌مه یان جادووگه‌ره یان شێته.
أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ
📘 [
أَتَوَاصَوْا بِهِ
] ئایا ئه‌م ئوممه‌تانه وه‌سێتیان بۆ یه‌كتری كردووه كه به‌و شێوازه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بده‌نه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌م شته ڕێككه‌وتوون؟ خۆ ئه‌وان یه‌كتریان نه‌بینیوه ئیتر بۆ وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رانیان وه‌كو یه‌ك بووه؟ [
بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٥٣)
] نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن كه توغیانیان كردووه‌و سنووریان به‌زاندووه له كوفر كردن به خوای گه‌وره بۆیه قسه‌كانیان وه‌كو یه‌ك بووه.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنْتَ بِمَلُومٍ
📘 [
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنْتَ بِمَلُومٍ (٥٤)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- وه تۆ پشتیان تێ بكه و مشتومڕیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه، په‌یامی خوای گه‌وره‌ت گه‌یاندووه لای خوای گه‌وره تۆ لۆمه‌كراو نیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتت جێبه‌جێ كردووه.
وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ
📘 [
وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ (٥٥)
] به‌ڵام هه‌میشه به قورئانی پیرۆز یادی قه‌ومه‌كه‌ت بخه‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادخستنه‌وه سوودی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه.
وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ
📘 {حیكمه‌ت له دروستكردنى جن و مرۆڤ}
[
وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (٥٦)
] وه من جن و مر‌ۆڤم دروست نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ به تاك و ته‌نها بمپه‌رستن وه ملكه‌چی فه‌رمانی من بن.
مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ
📘 [
مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ (٥٧)
] من داوای ڕزق و ڕۆزیم له‌وان نه‌كردووه وه داوایش ناكه‌م كه خواردنم پێ ببه‌خشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆزیده‌ره.
إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ
📘 [
إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ (٥٨)
] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ڕۆزیده‌ره، ڕزق و ڕۆزی هه‌موو دروستكراوه‌كانی ئه‌دات وه خاوه‌نی هێزێكی یه‌كجار پته‌وه.
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذَنُوبًا مِثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَابِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ
📘 [
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذَنُوبًا مِثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَابِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ (٥٩)
] به دڵنیایی ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له سزا بۆ هه‌یه وه‌كو سزای هاوه‌ڵه‌كانی پێش خۆیان، بۆیه با په‌له نه‌كه‌ن و داوای سزای خوای گه‌وره نه‌كه‌ن
وَإِنَّ الدِّينَ لَوَاقِعٌ
📘 [
وَإِنَّ الدِّينَ لَوَاقِعٌ (٦)
] وه به دڵنیایی ڕۆژی سزا‌و پاداشتیش ڕوو ئه‌دات و گومانی تیادا نیه.
فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ يَوْمِهِمُ الَّذِي يُوعَدُونَ
📘 [
فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ يَوْمِهِمُ الَّذِي يُوعَدُونَ (٦٠)
] وه‌یل و هه‌ڕه‌شه‌و سزا‌و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كافرانه له‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌كرێ كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌وێ خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، والله أعلم.
وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ
📘 [
وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ (٧)
] وه سوێند بێت به‌و ئاسمانانه‌ی كه زۆر جوان و ڕێك‌وپێك و فراوان و موحكه‌م دروستكراون.
إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُخْتَلِفٍ
📘 [
إِنَّكُمْ لَفِي قَوْلٍ مُخْتَلِفٍ (٨)
] ئه‌ی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئێوه وته‌یه‌كی جیاواز‌و ناكۆك و نه‌گونجاوتان هه‌یه.
يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ
📘 [
يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ (٩)
] هه‌ر كه‌سێك قورئانی پیرۆز به درۆ بزانێ لائه‌درێ له‌سه‌ری وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی نادات.