🕋 تفسير سورة المؤمنون
(Al-Muminun) • المصدر: KURD-TAFSIR-REBAR
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ
📘 سووره‌تی (مؤمنون) (واته: باوه‌ڕداران)
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١١٨) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[
قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (١)
] به دڵنیایی باوه‌ڕداران سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتوو بوونه له دونیا‌و قیامه‌تدا،
أُولَٰئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ
📘 [
أُولَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (١٠)
] ئا ئه‌م كه‌سانه ئه‌بن به میراتگرى به‌هه‌شت.
لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
📘 [
لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ
] به‌ڵكو له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته ئه‌وه‌ى له ژیاندایه با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه) [
كَلَّا
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دونیا نیه [
إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا
] ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ [
وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٠٠)
] وه له پێش ئه‌مانه‌وه ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءَلُونَ
📘 [
فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنْسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ
] كاتێك فوو ئه‌كرێت به كه‌ڕه‌ناداو قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێ ئه‌و كاته هیچ كه‌س فه‌خرو شانازی به كه‌سوكارێوه ناكات، یان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت و هیچ نه‌سه‌بێك سوودی نیه و نامێنێت ته‌نها نه‌سه‌بى پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت -
صلی الله علیه وسلم
- [
وَلَا يَتَسَاءَلُونَ (١٠١)
] وه كه‌س داوای هیچ شتێك له كه‌س ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نایپه‌رژێته سه‌ر كه‌س.
فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ
📘 [
فَمَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (١٠٢)
] جا هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی قورس‌تر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یش بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو ڕزگاربوون له ئاگرى دۆزه‌خ و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، (كه‌واته كه‌س كرده‌وه‌ى چاكى لا كه‌م نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌یه یه‌ك چاكه‌و یه‌ك حه‌سه‌نه تاى ترازووى كرده‌وه چاكه‌كانمان قورس‌تر بكات و رزگارمان بێت).
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ
📘 [
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ
] وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووكتر بێت له تاى ته‌رازوى كرده‌وه خراپه‌كانى [
فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ (١٠٣)
] ئه‌مانه نه‌فسی خۆیان دۆڕاندووه‌و زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و به نه‌مری له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه.
تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ
📘 {حاڵی كافران لە ناو ئاگری دۆزەخدا}
[
تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ
] ئاگر هه‌موو ده‌موچاو و ڕوویان دائه‌پۆشێ و ئه‌یگرێته‌وه [
وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ (١٠٤)
] وه ئه‌وان تیایدا چاره‌یان گرژه‌و لێویان شۆڕ ئه‌بێته‌وه له ماندوو بوونداو ددانه‌كانیان ده‌رئه‌كه‌وێ.
أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ
📘 [
أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ (١٠٥)
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا من پێغه‌مبه‌رم بۆ نه‌ناردن و كتابم بۆ دانه‌به‌زاندن و ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا نه‌خوێندرایه‌وه به‌ڵام ئێوه به‌درۆتان زانی.
قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ
📘 [
قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا
] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئه‌مه ئێمه‌ی به‌دبه‌خت كرد [
وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ (١٠٦)
] وه ئێمه به‌ڕاستی كه‌سانێكی گومڕا بووین.
رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ
📘 [
رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا
] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مجاره له ئاگری دۆزه‌خ ده‌رمان بكه [
فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (١٠٧)
] ئه‌گه‌ر جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوفر‌و خراپه‌كاری ئه‌وا ئێمه به‌ڕاستی سته‌مكارین.
قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ
📘 [
قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (١٠٨)
] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: بێده‌نگ بن تیایدا‌و هیچ قسه مه‌كه‌ن چونكه وه‌ڵامتان نادرێته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- ده‌فه‌رمێت: (دۆزه‌خییه‌كان بانگى مالیكى ده‌رگاوانى دۆزه‌خ ده‌كه‌ن، چل ساڵ وه‌ڵامیان ناداته‌وه پاشان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و پێیان ده‌ڵێت ده‌رچوونتان نیه‌و بۆ هه‌میشه‌یى ده‌مێننه‌وه).
إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ
📘 [
إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا
] له دونیادا كۆمه‌ڵێك له به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی من ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه ئیمانمان به تۆ هێناوه تۆ لێمان خۆشبه‌و ڕه‌حممان پێ بكه [
وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (١٠٩)
] وه تۆ باشترین خوای كه ڕه‌حم و به‌زه‌یی به باوه‌ڕداران ده‌كه‌یت.
الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
📘 [
الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌بن به میراتگری فیرده‌وس كه به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شته وه ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شته وه له‌سه‌روویه‌وه عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه [
هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (١١)
] ئه‌وان به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له فیرده‌وسدا ئه‌مێننه‌وه.
فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰ أَنْسَوْكُمْ ذِكْرِي وَكُنْتُمْ مِنْهُمْ تَضْحَكُونَ
📘 [
فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا
] ئێوه گاڵته‌تان به‌وان ئه‌كرد [
حَتَّى أَنْسَوْكُمْ ذِكْرِي
] تا زیكر‌و یادی منتان له‌بیر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌وان بوون [
وَكُنْتُمْ مِنْهُمْ تَضْحَكُونَ (١١٠)
] وه ئێوه گاڵته‌تان به‌وان ئه‌كردو به‌وان پێ ئه‌كه‌نین له دونیادا.
إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ
📘 [
إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ (١١١)
] ئه‌مڕۆ من پاداشتی ئه‌وانم دایه‌وه به‌هۆی ئه‌و ئارام گرتنه‌ی كه له دونیا ئارامیان ئه‌گرت له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وان ئێستا براوه‌ن و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن و له به‌هه‌شتدان.
قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ
📘 [
قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (١١٢)
] خوای گه‌وره پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه چه‌ند ساڵ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ژیاون؟
قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَاسْأَلِ الْعَادِّينَ
📘 [
قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ
] ئه‌ڵێن: خوایه له دونیا ته‌نها ڕۆژێك یان به‌شێك له ڕۆژێك ژیاوین [
فَاسْأَلِ الْعَادِّينَ (١١٣)
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای ژماردنیان هه‌یه پرسیار له‌وانیش بكه.
قَالَ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا ۖ لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ
📘 [
قَالَ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا
] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ژیاون ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ [
لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١١٤)
] ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن، واته: سه‌رقاڵ نه‌بوونه به عیبادهت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و خۆتان بۆ ئه‌م ڕۆژه ئاماده نه‌كردووه‌و دونیاى فانیتان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌ى هه‌میشه‌یی.
أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ
📘 [
أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ (١١٥)
] ئایا ئێوه وا حساب ئه‌كه‌ن كه ئێوه‌مان بێهوده بۆ یارى و كات به‌سه‌ربردن دروست كردووه‌و ئێوه ئیهمال كراون و پاداشت و لێپرسینه‌وه‌و سزا نیه‌و بۆ لای ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه.
فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ
📘 [
فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ
] خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵندتره له‌وه‌ی كاره‌كانى بۆ گاڵته‌و كات به‌سه‌ر بردن بێت [
لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ (١١٦)
] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نهازاتی پیرۆزی الله نه‌بێ كه په‌روه‌ردگاری عه‌رشی به‌ڕێزو جوانه.
وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ
📘 {پاڕانەوەو پەرستنی جگە لە خوای گەورە بێ بەڵگەیە}
[
وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ
] وه هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله دا خوایه‌كی تر بپه‌رستێ و له خوایه‌كی تر بپاڕێته‌وه ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌ی پێ نیه له‌و شته‌دا وه ئیشه‌كه‌ی ئه‌ویش نابێته به‌ڵگه بۆ خه‌ڵكی تر [
فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ
] وه لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره لێی ئه‌پرسێته‌وه‌و سزای ئه‌دات [
إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (١١٧)
] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه كافرانه سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز ناكات.
وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ
📘 [
وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار لێم خۆشبه‌و تاوانه‌كانم داپۆشه، وه ڕه‌حمم پێ بكه‌و له داهاتوو له تاوان بمپارێزه [
وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (١١٨)
] وه تۆ باشترین خوای كه ڕه‌حم سۆز‌و به‌زه‌یی به باوه‌ڕداران ئه‌كه‌یت، والله أعلم.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ
📘 [
وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (١٢)
] وه به دڵنیایى ئێمه مرۆڤمان دروست كردووه له (سولاله) كه بریتییه له ده‌ركردنی شتێك له شتێكی تر، كه ئاده‌ممان له‌و قوڕه ده‌ركردووه‌و دروست كردووه.
ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ
📘 {قۆناغەكانی دروستكردنی مرۆڤ}
[
ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (١٣)
] وه پاشان مرۆڤیشمان له دڵۆپه ئاوێك دروست كردووه‌و له شوێنێكی جێگیردا دامانناوه كه ڕه‌حمی ئافره‌ته.
ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ
📘 [
ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً
] پاشان ئه‌و دڵۆپه ئاوه ئه‌بێ به خوێنێكی مه‌یوو [
فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً
] پاشان ئه‌و خوێنه مه‌یووه ئه‌بێته پارچه گۆشتێكى ڕێكنه‌خراو وه دواتریش ڕێكئه‌خرێ [
فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا
] پاشان ئه‌و پارچه گۆشته ئه‌كه‌ین به ئێسقان و ئێسقانی لێ دروست ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی ئه‌و مرۆڤه ڕابگرێ [
فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا
] پاشان ئه‌و ئێسقانه‌یش به گۆشت دائه‌پۆشین [
ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ
] پاشان ڕوح ئه‌كه‌ینه به‌ری وه ئه‌یكه‌ن به مرۆڤێكی تر [
فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (١٤)
] ئه‌و الله یه‌ی كه باشترین دروستكاره خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره، وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه به گه‌وره بزانرێ.
ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
📘 [
ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ (١٥)
] له پاش ئه‌وه كه خوای گه‌وره دروستتان ئه‌كات و دێنه ژیانه‌وه له دوای ئه‌وه مردنتان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه.
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ
📘 [
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (١٦)
] پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ
📘 {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە}
[
وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ
] وه له سه‌رووی ئێوه‌شه‌وه حه‌وت ئاسمانمان دروست كردووه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك [
وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (١٧)
] وه ئێمه بێ ئاگا نین له دروستكراوه‌كانی خۆمان وه ئه‌یانپارێزین و نایه‌لین به‌ربێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ
📘 [
وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ
] وه له ئاسمانیشه‌وه بارانمان بۆ دابه‌زاندوون به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو كه به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تیابێت [
فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ
] وه ئه‌و ئاوه‌مان جێگیر كردووه له‌ناو زه‌ویدا [
وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ (١٨)
] وه هه‌ر كاتێك ویستمان لێ بێت ئه‌وا ئاوه‌كانتان له‌ناو ئه‌به‌ین كه سوودی لێ نه‌بینن.
فَأَنْشَأْنَا لَكُمْ بِهِ جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ لَكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
📘 [
فَأَنْشَأْنَا لَكُمْ بِهِ جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ لَكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (١٩)
] به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه باخ و بێستانی چڕوپڕمان بۆ دروست كردوون له دارخورماو مێو كه میوه‌ی زۆری بۆ ئێوه تیایه كه تام و چێژی لێ ئه‌كه‌ن وه هه‌یشه لێی ئه‌خۆن.
الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ
📘 ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ:
{هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران}
[
الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (٢)
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نوێژه‌كانیاندا هێمن و ئارامن وه دڵیان لای نوێژه‌كانیانه‌و خشوعیان هه‌یه.
وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ
📘 [
وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُورِ سَيْنَاءَ
] وه دارێكیش كه داری زه‌یتونه له كێوی (طور له سه‌یناء) له‌وێ زۆرتر ئه‌ڕوێت [
تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ
] كه زه‌یتی زه‌یتونی لێ ده‌رئه‌كرێ [
وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ (٢٠)
] وه زه‌یتى زه‌یتون و سركه‌و ئه‌و شتانه‌یشی لێ دروست ئه‌كرێ بۆ خواردن، (ئه‌وه‌ى ده‌یخوات نانى تێهه‌ڵده‌كێشێت و وه‌كو بۆیاخ ره‌نگى ده‌كات).
وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ۖ نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
📘 [
وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً
] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یش كه بۆمان دروست كردوون هه‌مووی په‌ندو عیبره‌تی تیایه بۆ ئێوه، وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [
نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهَا
] له‌و شیره‌ی كه له‌ناو سكیدایه وه‌كو خواردنه‌وه‌یه‌ك وایه بۆ ئێوه [
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ
] وه سوودی زۆری تریشی بۆ ئێوه تیایه: بۆ سواری و بارهه‌ڵگرتن و شیره‌كه‌ی و گۆشته‌كه‌ى و موه‌كه‌ى و بۆ جوانى و بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر كه خۆتان سوودی لێ ئه‌بینن [
وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (٢١)
] وه هه‌یشه بۆ خواردن به‌كاری دێنن.
وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ
📘 [
وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (٢٢)
] وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه ئه‌ڕۆن و هه‌ڵتانده‌گرێ له وشكانى، وه له‌سه‌ر كه‌شتیش له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌میش هه‌مووی نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ
📘 {بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر -
صلی الله علیه وسلم
- و قەومەكەی}
[
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ
] وه به‌دڵنیایی ئێمه نوحمان -
صلی الله علیه وسلم
- بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نارد [
فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ
] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له خوای گه‌وره ئێوه هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه بیپه‌رستن [
أَفَلَا تَتَّقُونَ (٢٣)
] ئه‌وه بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن و خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ ناپارێزن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.
فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا هَٰذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُرِيدُ أَنْ يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً مَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ
📘 [
فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ
] ده‌سه‌ڵاتداره كافره‌كان له قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: ئه‌میش هیچ نیه ته‌نها مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه [
يُرِيدُ أَنْ يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ
] ئه‌یه‌وێ فه‌زڵی خۆی بدا به‌سه‌ر ئێوه‌داو ئێوه شوێنی بكه‌ون [
وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنْزَلَ مَلَائِكَةً
] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوا ویستی لێ بوایه مه‌لائیكه‌تێكی ئه‌كرد به پێغه‌مبه‌رو ئه‌ینارد نه‌ك ئه‌م پیاوه بنێرێ [
مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (٢٤)
] له باوك و باپیرانی پێشترماندا شتی وامان نه‌بیستووه كه له‌ناو مرۆڤدا كه‌سێك بكرێ به پێغه‌مبه‌ر.
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّىٰ حِينٍ
📘 {نوح پێغەمبەر -
صلی الله علیه وسلم
- تۆمەتبار دەكرێت بە شێتی!}
[
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ
] ئه‌یانووت: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها پیاوێكه‌و شێت بووه‌و نازانێ چی ئه‌ڵێ [
فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّى حِينٍ (٢٥)
] چاوه‌ڕێ بن تا ماوه‌یه‌كی تر كاره‌كه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت و بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌مه شێته، یاخود چاوه‌ڕێ بن تا ده‌مرێت و له كۆڵتان ده‌بێته‌وه.
قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ
📘 [
قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (٢٦)
] پاش ئه‌وه‌ی نوح -
صلی الله علیه وسلم
- نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی كردن، وه ته‌واو بێ‌ئومێد بوو لێیان، وه خواى گه‌وره پێى راگه‌یاند كه كه‌سى تر موسڵمان نابێت، ئێنجا فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رم بخه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌دا كه منیان به درۆ زانی.
فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ۙ فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ۖ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ
📘 {خوای گەورە فەرمان بە نوح پێغەمبەر -
صلی الله علیه وسلم
- دەكات بە دروستكردنی كەشتی}
[
فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا
] خوای گه‌وره وه‌حی بۆ نارد كه‌شتیه‌كه دروست بكه له به‌رچاوی ئێمه‌و ئێمه ئه‌یپارێزین [
وَوَحْيِنَا
] وه به وه‌حی خۆمان فێرت ئه‌كه‌ین چۆن دروستی بكه‌ی [
فَإِذَا جَاءَ أَمْرُنَا
] وه كاتێك كه سزای ئێمه هات [
وَفَارَ التَّنُّورُ
] وه ته‌نوره‌كان ئاویان لێهه‌ڵقوڵا [
فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ
] ئه‌وه له هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ك جووتێكی نێر‌و مێ هه‌ڵگره بۆ ناو كه‌شتیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ژیان ده‌ست پێ بكاته‌وه [
وَأَهْلَكَ
] وه كه‌سوكاریشت، واته: باوه‌ڕداران [
إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ
] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێشتر خوای گه‌وره بڕیاری داوه له‌ناویان بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوه‌ڕیان نه‌هێناوه وه‌كو هاوسه‌رو كوڕه‌كه‌ت [
وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا
] وه كاتێك سزاى منت بینى سۆز‌و به‌زه‌ییت نه‌جولێت بۆ كافران و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و داوام لێ مه‌كه ئه‌و كه‌سه زاڵم و موشریكانه ڕزگار بكه‌م [
إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٢٧)
] ئه‌وان به دڵنیایی نوقم و نگرۆی ئاوه‌كه ئه‌بن و له‌ناو ئه‌چن.
فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ
📘 [
فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَكَ عَلَى الْفُلْكِ
] وه كاتێك كه تۆ و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵتدان له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا به‌رز بوونه‌وه [
فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٨)
] ئه‌وا بڵێ: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه ئێمه‌ی ڕزگار كرد له‌م قه‌ومه سته‌مكاره موشریكه.
وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ
📘 [
وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا
] وه بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له شوێنێكی پیرۆزى پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌تدا دامبگره [
وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٢٩)
] وه تۆ باشترین خوای كه له شوێنی باش‌دا دامانبگریت.
وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (٣)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشت له هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ماو شیرك و تاوان ئه‌كه‌ن.
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ وَإِنْ كُنَّا لَمُبْتَلِينَ
📘 [
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ وَإِنْ كُنَّا لَمُبْتَلِينَ (٣٠)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- ئه‌وه‌ی كه بۆتمان گێڕایه‌وه له سه‌رخستنی نوح و -
صلی الله علیه وسلم
- باوه‌ڕداران و له‌ناودانى قه‌ومه بێباوه‌ڕه‌كه‌ی هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و راستێتى پێغه‌مبه‌رانى، وه ئێمه ئه‌وانمان تاقیكرده‌وه به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن.
ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ
📘 [
ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٣١)
] له پاش نوحیش -
صلی الله علیه وسلم
- چه‌نده‌ها میلله‌تی ترمان دروست كرد وه‌كو قه‌ومی عاد كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان هود بوو -
صلی الله علیه وسلم
- .
فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ
📘 [
فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ
] پێغه‌مبه‌رێكمان له خۆیان بۆ ناردن كه هود پێغه‌مبه‌ر بوو -
صلی الله علیه وسلم
- [
أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ
] ئه‌ویش پێی فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه ته‌نها ئه‌و په‌رستراوی حه‌قه‌و جگه له‌و هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه بیپه‌رستن [
أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣٢)
] ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن و ئیمان ناهێنن.
وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا مَا هَٰذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ
📘 {دەسەڵاتدارە كافرەكان هانی خەڵكی دەدەن شوێنی پێغەمبەران نەكەون}
[
وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ
] ده‌سه‌ڵاتداران له قه‌ومه‌كه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕ بوون، وه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نه‌بوو [
وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا
] وه له ژیانی دونیادا خۆشگوزه‌رانمان كردبوون [
مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ
] ئه‌مانه وتیان: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره هیچ شتێك نیه ته‌نها مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه [
يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ
] ئێوه چی ئه‌خۆن ئه‌ویش له‌وه ئه‌خوات [
وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ (٣٣)
] وه ئێوه له چی ئه‌خۆنه‌وه ئه‌ویش له‌وه ئه‌خواته‌وه، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ئه‌بێت؟
وَلَئِنْ أَطَعْتُمْ بَشَرًا مِثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ
📘 [
وَلَئِنْ أَطَعْتُمْ بَشَرًا مِثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ (٣٤)
] وتیان: ئه‌مه مرۆڤێكه وه‌كو خۆتان ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مرۆڤێك بكه‌ن به‌ڕاستی ئێوه زه‌ره‌رمه‌ندن به‌وه‌ی واز له خواكانی خۆتان بێنن له‌به‌ر قسه‌ی مرۆڤێكی وه‌ك خۆتان.
أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنْتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُمْ مُخْرَجُونَ
📘 [
أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنْتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُمْ مُخْرَجُونَ (٣٥)
] ئایا ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ئه‌كات كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه بمرن و ببن به خۆڵ و ئێسقانتان نه‌مێنێ و بڕزێ ئایا سه‌رله‌نوێ ده‌رئه‌كرێنه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه؟
۞ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ
📘 [
هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ (٣٦)
] ئه‌مه‌ی كه به ئێوه ئه‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه هه‌یه زۆر زۆر دووره ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه به ئێوه‌ی داوه دووره‌و شتی وا ڕوونادات.
إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ
📘 [
إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا
] هیچ شتێك نیه‌و ته‌نها ژیانی دونیایه‌و كۆتایی دێت و قیامه‌ت نیه [
نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (٣٧)
] له دونیادا ئه‌ژین و ئه‌مرین و كۆتایی دێت و ئێمه زیندوو نابینه‌وه‌و ڕۆژی قیامه‌ت نیه.
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ
📘 [
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا
] ئه‌م پیاوه هیچ كه‌سێك نیه ته‌نها پیاوێكه‌و درۆی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه‌و به درۆ ده‌ڵێت من پێغه‌مبه‌رى خوام [
وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ (٣٨)
] وه ئێمه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ین .
قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ
📘 [
قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (٣٩)
] هودیش -
صلی الله علیه وسلم
- فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رم بخه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منیان به درۆ زانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم.
وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (٤)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ
📘 [
قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ (٤٠)
] خوای گه‌وره فه‌رمووی: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌شیمان ئه‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاءً ۚ فَبُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ
📘 [
فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ
] خوای گه‌وره زریان و بایه‌كی سارد‌و به‌هێزو ده‌نگێكی گه‌وره‌ى بۆ ناردن [
فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاءً
] وه‌كو كه‌فی سه‌ر ده‌ریامان لێ كردن و له‌ناومان بردن و وشك بوون [
فَبُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤١)
] ده‌ی كه‌سانێك كه ستهمكارو موشریكن دووركه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن.
ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ
📘 [
ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ (٤٢)
] له پاش ئه‌مانیش خوای گه‌وره چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و میلله‌تانی تری دروست كرد وه‌كو قه‌ومی صاڵح و لوط و شوعه‌یب.
مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ
📘 [
مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ (٤٣)
] هه‌موو ئوممه‌تێك كه ئیمان نه‌هێنێ بۆ له‌ناو بردنیان كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه نه پێش ئه‌كه‌وێت و نه دوا ئه‌كه‌وێت.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَىٰ ۖ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ
📘 [
ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَى
] پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمان یه‌ك له دوای یه‌ك نارد [
كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ
] هه‌ر ئوممه‌تێك كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بچووایه‌ته ناویان ئه‌وان زۆربه‌یان به‌درۆیان ئه‌زانی [
فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا
] ئێمه‌ش یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌مان له‌ناو برد [
وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ
] وه كردمانن به په‌ندو عیبره‌ت كه خه‌ڵكى له دوای خۆیان باسیان بكات [
فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (٤٤)
] ده‌ى قه‌ومێك كه ئیمان ناهێنن دووركه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ
📘 [
ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَى وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٤٥)
] پاشان مو‌سا و هارونی برایمان نارد به كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا.
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ
📘 [
إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ
] بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و پیاوماقوڵانی [
فَاسْتَكْبَرُوا
] ئه‌وان ئیمانیان نه‌هێناو خۆیان به‌گه‌وره زانی [
وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ (٤٦)
] وه ئه‌وان قه‌ومێكی خۆبه‌گه‌وره‌زان بوون.
فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ
📘 [
فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا
] وتیان: ئایا ئێمه ئیمان به دوو مرۆڤی وه‌كو خۆمان بێنین [
وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ (٤٧)
] له كاتێكدا كه قه‌ومه‌كه‌شیان ملكه‌چی ئێمه‌ن و عیبادهت بۆ ئێمه ئه‌كه‌ن.
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ
📘 [
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ (٤٨)
] به درۆیان زانین ئه‌مانیش خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و له ئاوه‌كه‌دا نوقمی كردن.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
📘 [
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (٤٩)
] وه به دڵنیایى ئێمه ته‌وراتمان به مو‌سا -
صلی الله علیه وسلم
- به‌خشی به‌ڵكو قه‌ومه‌كه‌ی هیدایه‌ت وه‌رگرن و بێنه سه‌ر ڕێگای حه‌ق.
وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (٥)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دامێنی خۆیان ئه‌پارێزن له حه‌رام.
وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً وَآوَيْنَاهُمَا إِلَىٰ رَبْوَةٍ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ
📘 [
وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً
] وه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و -
صلی الله علیه وسلم
- دایكیشیمان كرده موعجیزه‌یه‌ك له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كه به‌بێ باوك دروستى كرد [
وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَبْوَةٍ
] وه په‌نامان دان بۆ شوێنێكی به‌رز كه زه‌وی (بیت المقد‌س) بووه [
ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ (٥٠)
] كه شوێنی نیشته‌جێ بوون بوو وه ئاویشی لێ هه‌ڵئه‌قوڵا.
يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ۖ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ
📘 [
يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا
] ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا بخۆن له‌و هه‌موو ڕزقه پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژه‌ی كه خوای گه‌وره پێى به‌خشیوون وه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن (خواردنى حه‌ڵاڵ یارمه‌تیده‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك، وه حه‌رام خواردن رێگره له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك) [
إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٥١)
] به دڵنیایى من ئاگادارم به هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
وَإِنَّ هَٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ
📘 [
وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً
] وه ئه‌مه‌یش دینی ئێوه‌یه یه‌ك دینێكه كه بریتیه له یه‌كخواپه‌رستى [
وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ (٥٢)
] وه ته‌نها یه‌ك خوایه‌كیشتان هه‌یه كه منم به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن و ته‌قوای من بكه‌ن.
فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ
📘 [
فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ زُبُرًا
] به‌ڵام خه‌ڵكی دینه‌كه‌یان له نێوانی خۆیاندا به‌ش به‌ش و پارچه پارچه كرد [
كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (٥٣)
] بوونه چه‌ند حیزب و گروپێك هه‌ر حیزبێكیش به‌و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ی كه خۆی پێیه‌تی دڵخۆش و سه‌رسامه‌و وا ئه‌زانن له‌سه‌ر هیدایه‌تن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتى پارچه پارچه‌یى و حیزبایه‌تى، چونكه خواى گه‌وره به خراپه باسى ده‌كات و زه‌مى ده‌كات).
فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ
📘 [
فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّى حِينٍ (٥٤)
] لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه با له دوودڵی و گومڕایی خۆیاندا بن تا كاتی دیاریكراویان دێت كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِنْ مَالٍ وَبَنِينَ
📘 [
أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِنْ مَالٍ وَبَنِينَ (٥٥)
] ئایا وا ئه‌زانن ئێمه ئه‌و ماڵ و منداڵه‌ی كه پێمان به‌خشیوون هه‌روا بێهوده‌یه‌و لێیان ناپرسینه‌وه‌و وائه‌زانن له خۆشه‌ویستیدا پێیان ده‌به‌خشین؟ نه‌خێر وانیه.
نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ ۚ بَلْ لَا يَشْعُرُونَ
📘 [
نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ بَلْ لَا يَشْعُرُونَ (٥٦)
] هه‌ر شتێك خێری تیابێت ئێمه به په‌له پێیان ئه‌به‌خشین به‌ڵام ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه ئه‌مه ئیستیدراجه‌و له‌ناكاو خوای گه‌وره له‌ناویان ئه‌بات.
إِنَّ الَّذِينَ هُمْ مِنْ خَشْيَةِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ
📘 {هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران}
[
إِنَّ الَّذِينَ هُمْ مِنْ خَشْيَةِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ (٥٧)
] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترسی خوای گه‌وره‌یان له دڵدایه‌و به به‌رده‌وام له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن.
وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (٥٨)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌یه.
وَالَّذِينَ هُمْ بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ (٥٩)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان دانانێن و به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن.
إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ
📘 [
إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ
] ته‌نها مه‌گه‌ر بۆ خێزانه‌كانی خۆیان نه‌بێ كه ڕێگه‌یان پێدراوه [
أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ
] یاخود پێشتر كه‌نیزه‌ك و جاریه هه‌بووه ئه‌ویش ڕێگه پێدراو بووه [
فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (٦)
] له‌م دوو شته‌دا لۆمه ناكرێن وه تاوانبار نابن.
وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ (٦٠)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وه‌ی كه پێمان به‌خشیوون ئه‌یبه‌خشن هێشتا دڵیشیان ئه‌ترسێ كه خوای گه‌وره لێیان وه‌رنه‌گرێ، وه ئه‌زانن و دڵنیان كه ئه‌وان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، (عائیشه) پرسیارى ئه‌م ئایه‌ته‌ى له پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
- كرد ئایا ئه‌مانه كه‌سانێكن دزى ده‌كه‌ن و زینا ده‌كه‌ن و مه‌ى ده‌خۆن و له خوا ده‌ترسێن؟ فه‌رمووى: (نه‌خێر ئه‌ى كچى صدیق به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن نوێژ ده‌كه‌ن و به رۆژوو ده‌بن و زه‌كات ده‌ده‌ن و له‌وه ده‌ترسێن خوا لێیان قه‌بوڵ نه‌كات).
أُولَٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ
📘 [
أُولَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ
] ئا ئه‌مانه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له خێر‌و چاكه‌دا [
وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ (٦١)
] وه ئه‌مان پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن بۆ خێر‌و چاكه.
وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَابٌ يَنْطِقُ بِالْحَقِّ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
📘 [
وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا
] وه ئێمه‌ش ته‌كلیف و باری قورس ناخه‌ینه سه‌ر هیچ كه‌سێك ته‌نها به گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت [
وَلَدَيْنَا كِتَابٌ يَنْطِقُ بِالْحَقِّ
] وه كتابێكیشمان هه‌یه كه نامه‌ی كرده‌وه‌كانیانه هه‌مووی تێدا نووسراوه‌ته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێته قسه‌و حه‌قه‌كه ئاشكرا ئه‌بێت [
وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٦٢)
] وه ئه‌وان هیچ سته‌مێكیان لێ ناكرێت به‌وه‌ی پاداشتیان كه‌م بكرێته‌وه یان سزای خه‌ڵكى بخرێته سه‌ریان.
بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِنْ هَٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِنْ دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ
📘 [
بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِنْ هَذَا
] به‌ڵكو كافران دڵیان بێئاگایه له‌م كتابه‌و ئاگایان لێ نیه‌و غافڵن لێی [
وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِنْ دُونِ ذَلِكَ
] وه جگه له‌شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره كرده‌وه‌ی خراپی تریشیان هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه [
هُمْ لَهَا عَامِلُونَ (٦٣)
] كه خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
حَتَّىٰ إِذَا أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِمْ بِالْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْأَرُونَ
📘 [
حَتَّى إِذَا أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِمْ بِالْعَذَابِ
] تا ئه‌وانه‌ی كه له‌نازو نیعمه‌ت و خۆشحاڵیدا بوون بردماننه‌وه به‌وه‌ی كه سزامان دان [
إِذَا هُمْ يَجْأَرُونَ (٦٤)
] ئه‌و كاته هاوار ئه‌كه‌ن و داوای فریاكه‌وتن ئه‌كه‌ن.
لَا تَجْأَرُوا الْيَوْمَ ۖ إِنَّكُمْ مِنَّا لَا تُنْصَرُونَ
📘 [
لَا تَجْأَرُوا الْيَوْمَ
] له ڕۆژی قیامه‌ت پێیان ئه‌ووترێ: داوای فریاكه‌وتن مه‌كه‌ن و كه‌س نیه فریاتان بكه‌وێ [
إِنَّكُمْ مِنَّا لَا تُنْصَرُونَ (٦٥)
] ئێوه لێره كه‌س نیه له سزای ئێمه ڕزگارتان بكات و بتانپارێزێ و سه‌رتان بخات.
قَدْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ تَنْكِصُونَ
📘 [
قَدْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ
] به دڵنیایى له دونیادا ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا خوێندرایه‌وه [
فَكُنْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ تَنْكِصُونَ (٦٦)
] ئێوه به پشتدا ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌و پشتان تێ ئه‌كرد.
مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ سَامِرًا تَهْجُرُونَ
📘 [
مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ
] خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانی، یان به‌هۆى كه‌عبه‌وه‌و شانازیان به كه‌عبه‌وه ده‌كرد [
سَامِرًا تَهْجُرُونَ (٦٧)
] وه به شه‌ویش كۆ ئه‌بوونه‌وه‌و تانه‌تان له پێغه‌مبه‌رى خوا -
صلی الله علیه وسلم
-، یان له قورئان ئه‌داو ئه‌تانووت: جادو شیعر‌و فاڵچێتیه.
أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءَهُمْ مَا لَمْ يَأْتِ آبَاءَهُمُ الْأَوَّلِينَ
📘 [
أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ
] ئایا په‌ندو عیبره‌تیان له وته‌كانی خوای گه‌وره وه‌رنه‌گرت، واته: له قورئان (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز وته‌و فه‌رمووده‌و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [
أَمْ جَاءَهُمْ مَا لَمْ يَأْتِ آبَاءَهُمُ الْأَوَّلِينَ (٦٨)
] یاخود ئایا شتێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتبێت بۆیه قورئان وه‌رناگرن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه!؟ نه‌خێر وانیه‌و چه‌نده‌ها كتابی تر له پێش قورئاندا بۆ خه‌ڵكى سه‌رده‌مانى پێشتر هاتووه، یاخود كتابێكیان بۆ هاتووه كه بۆ باوك و باپیرانیان نه‌هاتووه‌و ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامیدا مردن بۆیه ده‌بوایه پله‌و پایه‌ى ئه‌م قورئانه‌یان بزانیایه‌و شوێنى بكه‌وتنایا.
أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ
📘 [
أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٦٩)
] یاخود ئایا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان نه‌ناسیوه‌و نازانن ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و راستگۆیه تا ئینكاری بكه‌ن.
فَمَنِ ابْتَغَىٰ وَرَاءَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْعَادُونَ
📘 [
فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (٧)
] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك جگه له خێزان و كه‌نیزه‌كه‌كان دامێنی خۆی نه‌پارێزێ ئه‌وانه سنووریان به‌زاندووه‌و ده‌ستدرێژیكارو تاوانبارن (ئیمامى شافعى ئه‌م ئایه‌ته ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامێتى خوى نهێنى).
أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ ۚ بَلْ جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ
📘 [
أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ
] یاخود ئه‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان شێته! كه وانه‌بوو به‌ڵكو له هه‌موویان عاقڵتر بوو [
بَلْ جَاءَهُمْ بِالْحَقِّ
] به‌ڵكو ئه‌و حه‌قی بۆ هێناون [
وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (٧٠)
] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان ڕقیان له حه‌ق بوو شوێنى حه‌ق نه‌ئه‌كه‌وتن.
وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ
📘 [
وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ
] وه ئه‌گه‌ر حه‌ق، یان خواى گه‌وره شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وتایه‌و به‌قسه‌ى ئه‌وانى بكردایا كه ئه‌وان حه‌زیان له‌وه‌بوو شه‌ریك بۆ خوا دابنرێ ئه‌وا زه‌وی و ئاسمانه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی تێك ئه‌چوو له‌به‌ر خراپى بۆچون و هه‌واو ئاره‌زوویان [
بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ
] به‌ڵكو ئێمه شتێكمان بۆ هێناون كه قورئانه یادیان ئه‌خاته‌وه، یاخود ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌وانی تیایه ئه‌گه‌ر شوێنی بكه‌ون [
فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ (٧١)
] به‌ڵام ئه‌وان پشت ئه‌كه‌ن له‌و زیكر‌و یاده‌ی خوای گه‌وره.
أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ ۖ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ
📘 [
أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ
] یاخود ئایا ئه‌م پێغه‌مبه‌ره داوای پاره‌ی لێ كردوون تا شوێنى نه‌كه‌ون؟ به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها چاوه‌ڕێى پاداشتى خواى گه‌وره‌یه‌و ڕزق و ڕۆزی و پاداشتى خوای گه‌وره باشتره بۆى [
وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (٧٢)
] وه خوای گه‌وره باشترین ڕۆزیده‌ره.
وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ
📘 [
وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٧٣)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- به‌دڵنیایی تۆ بانگیان ئه‌كه‌ی بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره.
وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ
📘 [
وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ (٧٤)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ئیمانیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه به‌دڵنیایی ئه‌وان له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ گومڕایی.
۞ وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِمْ مِنْ ضُرٍّ لَلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ
📘 [
وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِمْ مِنْ ضُرٍّ
] وه ئه‌گه‌ر ئێمه ڕه‌حمیان پێ بكه‌ین و ئه‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونیه‌ی له‌سه‌ریانه لای بده‌ین [
لَلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (٧٥)
] ئه‌وه دووباره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر توغیان و سه‌ركه‌شی و گومڕایی خۆیان و تیایدا ڕۆئه‌چن.
وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ
📘 [
وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (٧٦)
] (ئه‌بو سوفیان) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- وتى: سوێندت ده‌ده‌م به خواى گه‌وره‌و خزمایه‌تى، ژیانمان زۆر سه‌خته تا پێسته‌و خوێنمان خوارد دوعامان بۆ بكه (چونكه پێغه‌مبه‌ر -
صلی الله علیه وسلم
- دوعاى نه‌بوونى و وشكه‌ساڵى لێ‌كردبوون كه ئیمانیان نه‌هێنا) خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێمه ئه‌وانمان تووشی سزا‌و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی كرد به‌ڵام ئه‌وان ملكه‌چ نه‌بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و ملكه‌چی و زه‌لیلی و خشوعیان بۆ خوای گه‌وره ده‌رنه‌بڕی و نه‌گه‌ڕانه‌وه له كوفر‌و تاوان، به‌ڵكو به‌رده‌وام بوون.
حَتَّىٰ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ
📘 [
حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ
] تا ده‌رگایه‌كیان لێ ئه‌كه‌ینه‌وه كه سزایه‌كی سه‌ختیان بده‌ین كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته [
إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (٧٧)
] ئه‌وان ئه‌و كاته سه‌رسام ئه‌مێنن و بێ‌ئومێد ئه‌بن له هه‌موو خێرێك.
وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۚ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ
📘 [
وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ
] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی به ئێوه به‌خشیوه تا تێبگه‌ن [
قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٧٨)
] به‌ڵام كه‌مێكتان شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌تانه.
وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
📘 [
وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ
] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی بڵاو كردۆته‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی [
وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٧٩)
] وه له داهاتووشدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و كۆتان ئه‌كاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت.
وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (٨)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌كانیان ئه‌پارێزن، ئه‌و شته‌ی كه به ئه‌مانه‌ت لایان دائه‌نرێ، یان ماڵ و منداڵیان، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیاندایه هه‌مووی ئه‌مانه‌ته‌و ئه‌یپارێزن، وه عه‌هدو به‌ڵێنێكیش بده‌ن ئه‌یبه‌نه سه‌ر، به‌ڵێن به خوای گه‌وره یاخود به مرۆڤه‌كان.
وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
📘 [
وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ
] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه زیندوو ئه‌كاته‌وه له رۆژى قیامه‌تدا، وه له دونیادا ده‌تانمرێنێ [
وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ
] وه خوای گه‌وره‌یه جیاوازی خستۆته نێوان شه‌و و ڕۆژه‌وه له درێژى و كورتى و ساردى و گه‌رمى و روناكى و تاریكى [
أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٨٠)
] ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره.
بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ
📘 [
بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ (٨١)
] به‌ڵكو ئه‌مانیش قسه‌ی باوك و باپیرانی پێشتریان كرد.
قَالُوا أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
📘 [
قَالُوا أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (٨٢)
] وتیان: ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر بمرین و ببین به خۆڵ و ئێسقانه‌كانمان بڕزێ ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه.
لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَٰذَا مِنْ قَبْلُ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ
📘 [
لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَذَا مِنْ قَبْلُ
] به دڵنیایی به‌ڵێن به ئێمه‌و باوك و باپیرانمان درابوو له پێشتریشدا به‌ڵام نه‌مان بینی زیندوو كردنه‌وه هه‌بێ [
إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٨٣)
] ئه‌مه ته‌نها په‌ندو سه‌رگوزشته‌ی پێشینه‌یه‌و ئه‌گێڕدرێته‌وه‌و هیچ ڕاستی و حه‌قیقه‌تێكی نیه.
قُلْ لِمَنِ الْأَرْضُ وَمَنْ فِيهَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ
📘 {هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن}
[
قُلْ لِمَنِ الْأَرْضُ وَمَنْ فِيهَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨٤)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ئه‌م زه‌وییه‌و ئه‌وه‌ی كه تیایه‌تی و له‌سه‌رێتى موڵكی كێیه پێم بڵێن ئه‌گه‌ر زانیاریتان هه‌یه و ئه‌زانن؟
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
📘 [
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ
] ئه‌ڵێن: هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [
قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٨٥)
] ئه‌ى محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ كه ئه‌مه موڵكی خوای گه‌وره‌یه خوایه‌كی ئه‌وه‌نده به‌ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایه له موڵكدا ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و ئیمانی پێ ناهێنن و به تاك و ته‌نها نایپه‌رستن؟
قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ
📘 [
قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (٨٦)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: كێ په‌روه‌ردگاری هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌و په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه؟
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ
📘 [
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ
] ئه‌ڵێن: هه‌مووی موڵكی خوایه‌و خوای گه‌وره په‌روه‌ردگارو خاوه‌نێتی [
قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٨٧)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوا ناكه‌ن و خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ ناپارێزن به‌وه‌ی كه ئیمانی پێ بێنن و به‌تاك و ته‌نها بیپه‌رستن و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن؟
قُلْ مَنْ بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ
📘 [
قُلْ مَنْ بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: موڵكی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست كێیه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات؟ [
وَهُوَ يُجِيرُ
] كه په‌نای هه‌موو كه‌س و شتێك ئه‌دات [
وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ
] وه ئه‌گه‌ر سزای كه‌سێك بدات كه‌س ناتوانێ په‌نای ئه‌و كه‌سه بدات [
إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨٨)
] ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌زانن.
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ
📘 [
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ
] ئه‌ڵێن: موڵكی هه‌موو شتێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه [
قُلْ فَأَنَّى تُسْحَرُونَ (٨٩)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- پێیان بڵێ: ئه‌وه چیتانه ئه‌ڵێی سیحر‌و جادووتان لێكراوه، كه هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌زانن ئه‌ى بۆ ئیمان ناهێنن؟
وَالَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ
📘 [
وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩)
] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پارێزگاری له نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له كاتی خۆیدا ئه‌یكه‌ن به ته‌واوی به ڕكوع و سجوده‌وه.
بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِالْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ
📘 [
بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِالْحَقِّ
] به‌ڵكو ئێمه (لا إله إلا الله) و حه‌قمان بۆ هێناون [
وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٩٠)
] به‌ڵام ئه‌وان به دڵنیایى درۆ ئه‌كه‌ن و درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵده‌به‌ستن كه شه‌ریكى بۆ داده‌نێن.
مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَٰهٍ ۚ إِذًا لَذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهٍ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
📘 [
مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ
] خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه‌و پێویستی به منداڵ نیه [
وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ
] وه هیچ خوایه‌كیش له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا نیه‌و تاك و ته‌نهایه [
إِذًا لَذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ
] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله خوایه‌كی تر هه‌بوایه ئه‌و كاته هه‌ر خوایه‌ك ئه‌ڕۆی ئه‌و شته‌ی كه خۆی دروستی كردووه خۆی ته‌سه‌ڕوفى تیا ئه‌كردو كێشه ئه‌كه‌وته نێوانیانه‌وه [
وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ
] وه هه‌ندێكیان زاڵ ئه‌بوون به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا [
سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (٩١)
] پاك و بێگه‌ردی و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره له‌م وه‌سفانه‌ی كه ئه‌یده‌نه پاڵى، وه خوای گه‌وره شه‌ریك و منداڵی نیه.
عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
📘 [
عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ
] خوای گه‌وره زانای نهێنی و ئاشكراكانه و زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [
فَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٩٢)
] به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره له‌و شیركه‌ی كه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاكتره.
قُلْ رَبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ
📘 [
قُلْ رَبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ (٩٣)
] ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌وانی ئه‌كه‌ی كه سزایان ئه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر نیشانمت دا‌و من ئاماده بووم سزاى من مه‌ده.
رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ
📘 [
رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٩٤)
] خوایه ئه‌گه‌ر سزات بۆ سه‌ر ئه‌وان دابه‌زاند من له‌ناو سته‌مكاران و زاڵماندا مه‌هێله‌وه با دوور بم لێیان و من ده‌ركه له‌ناویان.
وَإِنَّا عَلَىٰ أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ
📘 [
وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ (٩٥)
] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- له‌و به‌ڵێنه‌ی كه به تۆی ئه‌ده‌ین سزاى ئه‌وان ئه‌ده‌ین و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه سزایان بده‌ین و نیشانتى بده‌ین.
ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ
📘 {بە چاكە وەڵامی خراپە بدەنەوە}
[
ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ
] به‌ڵام تۆ به چاكه وه‌ڵامی خراپه بده‌وه‌و لێیان ببووره [
نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ (٩٦)
] ئێمه زاناترین به‌وه‌ی كه ئه‌وان چۆن وه‌سفی تۆ ئه‌كه‌ن و چی ئه‌ده‌نه پاڵ تۆ.
وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ
📘 [
وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ (٩٧)
] وه ئه‌ی محمد -
صلی الله علیه وسلم
- بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من په‌نا ئه‌گرم به تۆ له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان.
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ
📘 [
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ (٩٨)
] وه په‌نا ئه‌گرم به تۆ خوایه كه شه‌یتانه‌كان ئاماده بن.
حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ
📘 {كافران داوای گەڕانەوە دەكەن بۆ دونیا!}
[
حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ
] تا یه‌كێك له‌وان له كافران كاتێك كه مردن بۆی دێت و ده‌مرێت [
قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (٩٩)
] ئه‌له‌و كاته هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا.